بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران خواستی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ هەنگاونان بۆ پەیوەندییە هەمەلایەنەكان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەچاودێری و سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە لەبەغدا كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی هاوبەشی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستیپێكرد، بۆ پێداچوونەوە بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، دوای سەركەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گروپە تیرۆریستییەكانی جیهان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە پسپۆرانی سەربازی بەرپرسیار دەبن لە تەواوكردنی ئەركی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دوای دە ساڵ لە دەستپێكردنی ئەم ئەركە، و سەركەوتنی گەورە لە بەدیهێنانیدا، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق، و دوای ئەم كۆبوونەوەیە كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی (HMC) لە ئاستی سێ گروپدا دەست پێدەكات وگروپەكانی كار بریتین لە: (ئاستی هەڕەشەكانی داعش)، (پێداویستی ئۆپەراسیۆنەكان و بارودۆخییەكان)، و (بەهێزكردنی تواناكانی گەشەسەندنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق).
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لەبەر ڕۆشنایی ئەم پێداچوونەوەیە، خشتەیەكی كاتیی دیاریكراو دادەڕێژرێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازی هاوپەیمانییەكە، و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە ئەمنییەكانی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكا و وڵاتانی هاوبەشی هاوپەیمانییەكە، و بۆپەیوەندی دوولایەنەی گشتگیر لەگەڵ ئەم وڵاتانە، لە هەمان كاتدا پابەندبوون بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی كە لە نێوان عێراقدا و ئەمریكا ساڵی 2008اژۆ كراوە و هەروەها پابەندبوون بە سەلامەتی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە قۆناغی دانوستان لە سەرتاسەری وڵاتدا و بە پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریكردن لە پەرەسەندن.
سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەربڕی بۆ ئەو هاوكاریانەی كە پێشكەشی عێراقی كرد لە شەڕی دژی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش، هەروەها خواستی عێراق بۆ هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمانی.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : سەرۆك وەزیران پێشوازی لەم ڕێككەوتنە كرد، كە لە ئەنجامی ساڵێك گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی كۆبوونەوەی هاوبەشە ئەنجامداراوە، هاوكات بەشێكە لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی حكومەت و ئەو بەڵێنانەی كە لەبەردەم خەڵكدا داوە و ویستی عێراق بۆ هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە هەمەلایەنەكان لەسەر بنەمای هاوكاری و دۆستایەتی نێودەوڵەتی، لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
سەرۆك وەزیران پێش دەستپێكردنی دیالۆگ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە سەركردە سەربازی و ئەمنییەكانی نوێنەرایەتی جۆرە جیاوازەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراقی تێدابوو، كە ڕێنماییەكانی بەڕێزیان لەخۆگرتبوو سەبارەت بە ڕەوتی دیالۆگەكە و چی پێویستە بۆ داهاتوو قۆناغ. پاراستنی سەروەری و پاراستنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە و پێویستی دابینكردنی كەشوهەوا بۆ بەردەوامبوون لە پلانەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و بیناسازی.