بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی سەرجەم ئەو فەرمانە دادوەرییانەی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی 2023دا بەرامبەر بە بەرپرسانی باڵا و پلە باڵا دەرچوون و جێبەجێ كراون.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكانی كۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : فەرمانی بانگهێشتكردن لە پاشخانی ئەو كەیسانە دەرچووە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆنەوە لە بەغدا و پارێزگاكان بەدواداچوونیان بۆ كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە، بە ئاماژەدان بەوەی كە دەسەڵاتی دادوەری (37) فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركردووە دژی بەرپرسە باڵاكان بە پلە بەرزەكان لە ماوەی .1-31/12/2023
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فەرمانەكان بریتی بوون لە وەزیرێكی ئێستا و وەزیرێكی پێشوو و ئەندامێكی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها بریكاری وەزیری ئێستای و بریكاری وەزیرێكی پێشوو و پارێزگارێكی پێشوو و پێشووتریش، جگە لە ( 11) بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ئێستا، (13) بەڕێوەبەری گشتی پێشوو، و (3) دوو ئەندامی پێشوو، و فەرمانەكان دوو ئەندامی پێشوو و پێشووتریشی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لەخۆگرتبوو.