بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : ئەنجوومەنی نوێنەران بڕگەی یەكەمی كارنامەی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخست.
ئاماژەی بەوەشكردووە : دواخستنەكە تا ئەو كاتەی داوای یاساییەكان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە یەكلایی دەكرێنەوە.