بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (2)ی كردووەتەوە لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، ساڵی سێیەمی یاسادانان، بەشی یەكەمی یاسادانان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.