بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری وێرانكردنی دوو حەشارگەی چەتەكانی داعشی تیرۆرستی لە بیابانی ئەنبار راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەنبار، بە هاوكاری لەگەڵ شانەی هەواڵگری سقوڕ، ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان ئەنجامدا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست لە ماوەی كە بووە هۆی وێرانكردنی دوو مۆڵگەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە قووڵایی بیابانی ئەنبار، كە وەك حەشارگەیەك بۆ پشتیوانی لۆجستی بەكاریان دەهێنا ولەناوحەشارگەكەش دەست بەسەر كەرەستەی جۆراوجۆردا گیرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە ئۆپەراسیۆنێكی جیادا كە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگاكە لە زیقار ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا پێنج تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەكان بەپێی مادەی (28) بە پشتبەستن بە فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری بنچینەیی دەستگیركراون، ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.