وەزارەتی ناوخۆ تۆماركردنی ڕاستەوخۆی چەكی كەسی هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 27-01-2024, 13:53
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستپێكردنی تۆماركردنی چەكی كەسی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ئەو پرۆگرامە حكومییەی كە لەلایەن سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە ڕاگەیەندراوە و بە ئامانجی پتەوكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، وەزارەتی  ناوخۆ ڕایگەیاند: لە ڕێگەی كۆنفرانسێكەوە كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی و دەسەڵاتی كارا و كۆمەڵێك سەركردە و ئەفسەر ڕێكیخستووە، ڕاستەوخۆ چەكی كەسی هاوڵاتیان تۆمار دەكات.
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لە وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە كە بەرژەوەندی حكومەت لە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتی لە پێشەنگی لیستی نیگەرانییەكاندایە، هەربۆیە سیاسەتی نیشتمانی بۆ ڕێكخستنی چەك پەسەندكرا و سنووردارە بە دەوڵەت، كە لیژنەی هەمیشەیی بۆ ڕێكخستنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ لێیەوە سەریهەڵدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فۆڕمی ئەلیكترۆنی تۆماركردنی چەكی هاوڵاتیان لەڕێگەی ماڵپەڕی ئۆڕ پۆرتاڵەوە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و بە سێ قۆناغ دەبێت، هەروەها دامەزراندنی 697 نووسینگەی تۆماری چەك دادەمەزرێنرێت لە بنكەكانی پۆلیسی ناوخۆیی لە هەموو پارێزگا و شار و گوند و قەزاكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆنفرانسەكە شایەتحاڵی كۆمەڵێك دەستێوەردان بوو بۆ تاوتوێكردنی گرنگی ئەم پڕۆژەیە، هەروەها ئامادەبووان ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی وەزارەتی ناوخۆیان كرد لە پرسی سنوورداركردنی چەك لە دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی.