بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەستپێكردنی گەڕی یەكەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكای كرد، بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە:محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەستپێكردنی گەڕی یەكەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.