بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ نیو كاتژمێر دوادەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمەش بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە.