بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتوە: كەشوهەوا بۆ سبەینێ یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە باكووریش پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو كەش و هەوا هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، لەكاتێكدا لە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم، پلەكانی گەرماش كەمێك لەچاو پێشوو دادەبەزن ڕۆژێك، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە ناوچەی باكور كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور،پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.