تیرۆریستێکی داواکراو لە ڕۆژئاوای موسڵ دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 26-01-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە ناوچەی بەعاج لە ڕۆژئاوای موسڵ ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- هێزێکی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەعاج سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا وبەشی  هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لەبەعاج، ئۆپراسۆنێکیان  بۆ گەڕان بەدوای ئەو تۆمەتبارانەدا کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون ئەنجامداو  هێزەکە توانیان تۆمەتبارێک لەناو قەزای بەعاج لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەستگیربکات کە تۆمەتبارە بە دۆسیەی تیرۆر و پێشتر چەکدار بوە  لەناو چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەموسڵ .