بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی بۆ چاپکردنی پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکانی پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی داهاتوو ڕاگەیاند.
"کەریم سەید"وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لەم مانگەوە،وەزارەتی پەروەردە دەستیکردوە بە کۆکردنەوەی داتا و ئامار بۆ ئامادەکاری بۆ چاپکردن پرۆگرامی خوێندن پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی داهاتوو
ئاماژەی بەوەشکرد:-کە "ئیبراهیم نامس جبوری " وەزیری پەروەردە،ڕێنماییداوە بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەمەودوا ئامادەکاری بکەن بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندن،بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و فشار دەخاتە سەر قوتابیان و خێزانەکان،
بەزوو چارەسەر ببێت ، بۆئەوەی دووبارە نەبێتەوە،بەربەستە تەکنیکی و کارگێڕی و داراییەکان چارەسەر بکرێن.