وەزارەتی نەوت:ئەمساڵ ساڵی دەستکەوتەکان دەبێت لە بواری بەدەستهێنانی غازدا

ئابوری
  • 26-01-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوت دەستکەوتەکانی عێراقی لە هاوردەکردنی غازی شل ئاشکراکرد، ئاماژەی بەوەشدەکات کە لە ماوەی دوو ساڵدا ئەم پرۆسەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
    عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ  کاروباری دەرهێنانی غاز، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع  سودانی سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دامەزراندنی سەکۆیەکی جێگیر و هەمیشەیی داوە بۆ وەرگرتنی غاز لە وڵاتان. ووتیشی :-  بەهۆی ئەوەی ژێرخانی عێراق لە ڕابردوودا ئامادە نەبوو بۆ وەرگرتنی، بەو پێیەی ئێمە تەنها پشتمان بە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە لە ڕێگەی بۆرییەوە دەبەست، بەڵام لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەم پرۆسەیە لە بەندەری گەورەی فاو دەبێت بۆ وەرگرتنی غازی شل هاوردەکراو لە هەر وڵاتێکی جیهانەوە، هەروەها گرێبەست دەکرێت بۆ بەکارهێنانی ئەو غازە بۆ دابینکردن و زیادکردنی کارەبا ،هەروەها دابینکردنی سووتەمەنی بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە گازی شل دەتوانرێت بۆ کارگەکانی چیمەنتۆ و بلۆک و پترۆکیمیایی و پێو دابینبکرێت.
    هەروەک  ڕایگەیاند :- کە هەموو وڵاتێکی جیهان کاردەکات بۆ بەبازارکردنی  سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی سووتەمەنی. کاتێک سەکۆیەک هەبێت بۆ وەرگرتنی غاز لەلایەن کەشتییەکانەوە کە هێڵی بۆرییان هەیە،ئەوا کێبڕکێ لە نرخەکان دروست دەبێت و ئەمەش پاڵ بە کێبڕکێی نێوان وڵاتانەوە دەنێت بۆ فرۆشتنی غاز بە عێراق.
    "عیزەت سابیر" جەختیشی کردەوە کە حکومەتەکەی"محمد شیاع سودانی" بە هەموو ئاراستەکان کار دەکات بۆ دابینکردنی پێویستی وڵات بۆ سووتەمەنی،ئەمساڵیش  ساڵی دەستکەوتەکان دەبێت لە بواری بەدەستهێنانی غازدا، کە لە  غازدا  500 ملیۆن پێی سێجا ستاندارد وەک قۆناغی یەکەم وەبەرهێنای تێدا دەکرێت.
    ئاشکراشیکرد :- کە کۆمەڵگەی غازی حەلفایە لە دوو مانگی داهاتوودا 300 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد بەرهەم دەهێنێت، هەروەک لە کۆمەڵگەی ناسریە و غراف 67 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد بەرهەم دەهێنێت، ئەوەجگە لەوەی  لە کۆمەڵگەی فەیحا لە بەسرە 130 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد بەرهەم دەهێنرێت لە ڕۆژێکدا.
    روونیشیکردەوە :-ئەمساڵ ڕێژەی بەکارهێنانی گاز بە ڕێژەی نزیکەی 50٪ زیاد دەکات.