بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"ئەحمەد روەیزی" باڵیۆزی دەوڵەتی فەلەستین لە بەغدا ،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستە پتەوەکانی عێراق دەربڕی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین، هاوکات پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی تاوانی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین.
"روەیزی " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە:-وڵاتەکەی پێشوازی لەو بڕیارە دەکات، کە بڕیارێکی مێژووییە و پێویستە هەموو وڵاتان هەموو ڕێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی تاوانی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین.
لەدڕێژەی پەیامەکەیدا بالیۆزی فەلەستین دەڵێت: دەوڵەتان ئێستا ئەرکی یاساییان لەسەرە کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و ڕێگری لەو دوژمنایەتیە بگرن لە دژی گەلی فەلەستین و نەبنە هاوبەش لەو کارەی کە قەوارەی زایۆنی دەیکات.
روەیزی ئەوەشی خستۆتەروو: کە ئەوەی ئێستا پێویستە،قەوارەی زایۆنی لە سزا ڕزگاری نەبێت و وڵاتان دەبێ لە گەیشتن بە دادپەروەری بەردەوام بن.
راشیگەیاند: کە ئێمە لەگەڵ قبووڵکردنی دۆسیەکە و ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتی ناڕەوای زایۆنیەکانین کە تیایدا ڕووبەڕووی چارەنوسی مێژوویی گرنگ دەبینەوە و ئێستاش لە لایەن داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە هەنگاونان پێویستە و بە ڕوونی بڕیاری دادگا پێگەی ئەو دۆسیەیە بەهێزتر دەکات بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی تاوانەکانی جینۆساید.
روەیزی جەختی لەوە کردەوە:- بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا بیرخستنەوەیەکە بۆ هەمووان کە هیچ دەوڵەتێک لە سەرووی یاساوە نییە و دەبێت بەرپرسیار بێت لە تاوانەکانی، هەروەها دەبێت هەموو ڕێوشوێنێک بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ئەم تاوانە بەردەوامەی دژی گەلی فەلەستین.
بالیۆزی فەڵەستین لە عێراق لەکۆتایی بەیاننامەکەدا سوپاسی ئەفریقای باشوور دەکات بۆ ئەم هەنگاوە بوێرانەی کە گرتۆتیە بەر و هەموو ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی داواکارییەکەی کرد، هەروەها سوپاسی عێراقی برای دەکەین کە جگە لە پشتیوانی سیاسی و مرۆیی ،هەڵوێستەکانی پشتگیریکردن بوە لە فەلەستین لە دژی تاوانی جینۆساید کە لە دژی ئەنجامدراوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد