بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش،دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەر و ڕفاندن و تەزویری لە بەغدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :- لە ئەرکێکی جیاوازدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە تۆڕێکی تایبەتمەندی بازرگانیکردنی بە ماددە هۆشبەریان بەڕێوەبەرد و چەندین کاری ساختەیان کردوە لە بەغدا،لەنێویاندا دوو ژن،کە بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (28ی، 433) هۆشبەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە،کە بە ماددەی هۆشبەرەوە گیراون، دوای دەستگیرکردنیشیان تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.