ئاسایشی نیشتیمانی کەسێکی دەستگیر کرد کە خۆی وەک پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری ناساندوە

ئەمنی
  • 26-01-2024, 18:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند:- کە خۆی وەک پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز ناساندوە.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:- هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا زانیاریی دروستیان پێگەیشتووە لە بوونی کەسێک کە بانگەشەی ئەوەیکردوە کە  شارەزایە لە جوانکاری و هەڵگری بروانامەی پزیشکیە، دوای ڕەزامەندی دادوەر ئەوکەسە دەستگیرکرا.
    وەک بەیاننامەکە خستۆتیەروو :-  تۆمەتبارەکە،دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا داناوە کە بڕوانامەی سەرەتاییشی نەبوە ، خۆی وەک پزیشکی پزیشکی نیشانداوە بڕوانامەی ساختەی درووستکردوە ،دانی بەوەشداناوە کە چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لەناو یەکێک لە کۆمەڵگاکانی پزیشکی بە شێوەیەکی بەردەوام ئەنجامداوە.
    بەیاننامەیەکە روونیشیکردۆتەوە :-کە دۆسیەکە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە،بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویست بەرامبەری بگرنەبەر.