وەزیری گواستنەوە ڕێنماییدا بە کۆمپانیای فرۆکەوانی عێرقی بە گواستنەوەی ئەو عێراقییانەی کە لە سعودیە گیریان خواردووە

ناوخۆ
  • 26-01-2024, 18:53
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"ڕەزاق موحیبیس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە ،ڕێنماییدا بە هێڵی ئاسمانی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرنشینە عێراقیانەی کە لە سعودیە گیریان خواردووە.
    وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-سەعداوی ڕێنمایدا بە  کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان  بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرنشینە عێراقیانەی کە لە سعودیە گیریان خواردووە بۆ  گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ نیشتمان.
    بەپێی بەیاننامەکە ،وەزیری گواستنەوە جەختیکردەوە لە پێویستی هەموو توانایەک بۆ خێراکردن لە ئامادەکاری و ڕێکخستنی پڕۆسەی گەڕانەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی دەرەوەی  هێڵی ئاسمانی عێراقی. بەهۆی سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیای فلای بەغداد، دەیان عێراقی گیریان خواردوە کە لە چوارچێوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فلای بەغداد تکتیان بریبوو ،لەوچوار چێوەیەشدا دەیان عەمرەکاری عێراقی لە شانشینی سعودیا گیریان خواردوە .