بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ڕێنماییدا بەکردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی بە بەئامانجگرتنی کێڵگەیەکی غاز لە شاری سلێمانی.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:لە کاتێکدا حکومەتی عێراق هەوڵدەدات ژێرخانی وڵاتەکە پەرەپێبدات و بژێوییەکی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابین بکات و ئابووریی نیشتمانی بپارێزێت، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گروپە تێکدەرەکان،کێڵگەی غازی کۆرمۆریان لە باشووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانکردوە،و یەکێک لە تانکی عەمبارکردنی(غاز)یان لەناو دامەزراوەکانی ئەم کۆمپانیایە کردۆتەئامانج،بێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە،کە بووە هۆی وەستاندنی ئاستی بەرهەمهێنان بەهۆی ئاگر گرتنی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەکاردانەوەی ئەم هێرشە دڕندانەیەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییدا بە لێکۆڵینەوە کە لە ماوەی 48 ئەنجامەکەی ئاشکرابکرێت.
بەپێی بەیاننامەکە"سودانی " جەختی کردۆتەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی توند لە دژی ئەو لایەنەی کە ئەم کردەوە تاوانکارییەی ئەنجامداوە کە هەڕەشە لە پرۆژەکانی وزە دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگاکانی دیکە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :-ئەم گروپە بە جۆرە کردەوە تێکدەرانە بە ئەنقەست هەوڵدەدەن ئابوری گەلی عێراق بکاتە ئامانج، کە سزای دادپەروەرانەی خۆی وەردەگرێت.