سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان جەخت لەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دەکەنەوە

ناوخۆ
  • 26-01-2024, 18:50
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،دادوەر "حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی،جەختی لە هەوڵی هاوبەشی فەرمی  کردەوە،بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی وڵات و گەیشتن بە ئاستی سەقامگیری لە وڵات.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ لیوا روکن "سەباح عەزاوی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان،جەختی لە گرنگی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی چاودێری و دەزگا ئەمنییەکان لە وڵاتەدا کردەوە،هەروەک داوای چڕکردنەوەی هەماهەنگی نێوان ئەو دەزگایانەی کرد،بەتایبەتی لەوەی پەیوەندی بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستبەسەرداگرتن و دەستگیرکردنی دادوەرییەوە هەیە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-کاری دەزگاکانی ڕێکخستن و دەزگاکانی چاودێری جێبەجێکردنی یاسا و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیانە و  یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پڕۆژانەی کە لە پرۆگرامی وزاری حکومەتدا هاتووە.
    لەبەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە:- بەدەستهێنانی ئاسایش و ئاسانکاری جێبەجێکردنی فەرمانە دادوەرییەکان بەشدار دەبن لە  نەهێشتنی دیاردەی وەرگرتنی  بەرتیل و هەراسانکردنی وەبەرهێنەران، و دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و  ئاسایش بۆ  وەبەرهێنەر.
    لای خۆیه وه فه ڕمانده ی ئۆپه ڕاسیۆنه کانی میسان،ئامادەی بۆ هاوکاری دەستەکە  له میسان دەربڕی ، بەتایبەتی لەبارەی جێی بەجێکردنی فەڕمانی دادوەڕی بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتبارن له دۆسیەکانی گەندەڵی.