بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"حەمودی لامی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ڕایگەیاند :- کە جوڵانەوەیەک هەیە بۆ دامەزراندنی چەند کارگەیەکی دەرمان لە عێراق، ئاماژەی بەوەشدا کە بەرهەمهێنانی دەرمانی ناوخۆیی لە پیشەسازی دەرمان ئەنجامی بەدەستهێناوە،لەئێستادا 56 داواکاری بۆ دامەزراندنی کارگەی نوێی پێشکەشکراوە.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- 56 داواکاری هەیە بۆ دامەزراندنی کارگەی نوێی دەرمان لە عێراق، لەئێستادا دوو کارگەی دەرمان هەیە کە تەواوی بوونە، ئێستاش لە پرۆسەی تەواوکردنیداین بۆ ڕەزامەندی دەستپێکردنی بەرهەمهێنان،بەو پێیەی پیشەسازی دەرمان جیاوازە لە باقی بەرهەمەکان، ولەلایەن کۆنترۆڵی دەرمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕەزامەندییان پێدەدرێت،دواتر ڕێگەی پێدەدرێت دەست بە بەرهەمهێنان بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد:-کارگەیەکمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی سرنج لە هەرێمی کوردستان، هەروەها کارگەیەکمان هەیە بۆ گیراوەی ناو خوێنبەرەکان لە پارێزگای دیوانیە کە یەکەم کارگەی دەرمانە لە باشوور، هەروەها کارگەیەک لە بەغدا کە ڕێژەی 98% تەواو بووە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان دەکات، ئەمە جگە لە دوو تاقیگەی دیکە کە قۆناغەکانی تەواوبوونیان گەیشتووەتە 75% لە بەغدا، هەروەها تاقیگەی نەجەف 60% تەواو بووە کە تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان.
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران ووتیشی:- کارگەی بەرهەمهێنانی گیراوەی ناو خوێنبەرەکان لە بەغدا گەیشتووەتە قۆناغی تەواوبوونی 90% تەواو بوە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە بە خۆجێییکردنی پیشەسازی دەرمان ئەنجامێکی گەورەی بەدەستهێناوە و بەردەوام دەبن .