عەوادی: کۆبوونەوەکان بەبەرنامەدەبێت و تیایدا لیژنەی باڵای سەربازی پیشەیی و سەربازی دەبێت

سیاسی
  • 26-01-2024, 15:52
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"باسم عەوادی " وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند :- کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێداگیری لەسەر سێ بنەما دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بریتین لە ڕاشکاوی و متمانە و هاوسەنگی.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەبەر ئەوە حکومەتی عێراق نەگەیشتۆتە ئەو ڕێککەوتنە هاوبەشانە، لەبەر کاردانەوە و گرژی دۆخی فەلەستین و  باشووری یەمەن،ئەگەر هەوڵەکانی حکومەت نەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تر ئەم دەستکەوتەی ئەمڕۆ ئاسان نەبوو، چونکە ئێمە لە بارودۆخی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا نین بەڵکو لە دۆخێکی مەترسیدارداین و قۆناغی هەستیار، هەر بۆیەش حکومەت پێویستی بە توانای رازیبونی گەورەی هەبوو.
    ڕاشیگەیاند :- کە سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆری  داوە ، لەسەرەتای ساڵی 2023 سەرۆکی حکومەت دەستیکرد بە کردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ ئەو وەفدانەی کە  سەردانی عێراقیان کردووە و ڕایگەیاندووە، ئێمە لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆداین سەبارەت بە داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، وئەمە  ئەم گفتوگۆیە بەهێزە بوو  کە گەیشتە ئەنجام و لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێگەی وەفدی دووەمەوە کە سەردانی واشنتۆنیان کرد، بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری،کە لە بەرامبەردا ئاگاداریان کردنەوە لەم نیازە، دواتر ڕێککەوتنی سەرەتایی کرا، لە ڕێگەی لیژنەی باڵای سەربازییەوە.
    عەوادی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:هیچ ناڕەزایەتییەک نەبووە و کفتوگۆکان لە کەشێکی ئارام بووە ، بەڵکو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێش ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەر ئامادەیی هەبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، و یەکەم کۆبوونەوە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی شەڕی غەززە و تێکەڵاو بوونی مەلەفەکان و کەوتینە پرۆسەکانی کردار و کاردانەوە.
    عەوادی ڕاشیگەیاند:-بۆ ئەوەی  بگەینە قەناعەتی ڕێککەوتن  بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی، دەبوو مەرجەکان هەبن کە سەرۆک وەزیران پەسەندی بکات، یەکەمیان ڕاشکاوییە لە قسەکردن لەسەر مەلەفەکان بەبێ دەستخۆشی یان بەڵێنێک بدات،هەروەک ئەو متمانەیەی کە سەرۆکوەزیران توانیویەتی دروستی بکات و لە واقیعی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هەمووان گەیشتوونەتە ئەوەی کە ئەو بەڵێنێک نادات کە ناتوانێت جێبەجێی بکات ، و ئەمەش جۆرێک لە متمانەی دروستکرد، و جۆری سێیەمەکەش ئەو هاوسەنگییە کە سەرۆکوەزیران نوێنەرایەتی بەرژەوەندی باڵای وڵات دەکات، و ئەم بەرژەوەندییە مەیلی بەرەو ڕۆژهەڵات یان بەرەو ڕۆژئاوا نییە، و هەربۆیە وەک هاوسەنگی، ئەگەری ئەوە هەیە بگەنە لێکتێگەیشتن، چونکە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراقی دەردەبڕن.