بەغداد-INA
"سابت محمەد سعید عباسی «وەزیری بەرگری، ڕایگەیاند کە سوپا لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانیەكان
و توانای گرتنەدەستی تەواوەتی دۆسیەی ئەمنیەکانی هەیە، ئاشکراشیکرد کە لە گفتوگۆكاندا كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاردەكرێت.
سابت محمەد سعید عباسی وەزیری بەرگری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆكان لەگەڵ هاوپەیمانان دەستپێدەكەین و لیژنەی باڵای سەربازی عێراقی و ئەمریكی,لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆكانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێدەكات, دوای دەرچوونی فەرمانی تایبەت بەو بوارە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.
عەباسی لەبەیاننامەکەیدا روونیشی کردۆتەوە :- کە كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاریدەكرێت, لەگەڵ بنیادنانی پەیوەندی هاوبەش لەنێوان عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكان و وڵاتانی هاوپەیمانانین,لە بواری سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئەمنیی و سەربازی, بەجۆرێك لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراقدا بگونجێت.
وەزیری بەرگری لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو :- کە هێزە چەكدارەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و گرتنە دەستی دۆسیەی ئەمنی بەشێوەیەكی تەواوەتی لەوڵات.