هەولێر -INA
رۆژی پێنج شەممە ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە پێشوازی له ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،پێشوازی له ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان(HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و کولتووری و ئه‌منی و سه‌ربازیدا.
لەبەیاننامەکەی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستانداهاتووە :- کە هەرێم پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.