بەغداد - INA
هێزە سیاسییەكان پێشوازییان لە دیالۆگی حكومەت كرد بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێشوازی لەو بەیاننامە هاوبەشە دەكات بەمەبەستی دەستپێكردنی ئەو گفتوگۆیەی كە دەبێتە هۆی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكەی و هاوكارییەكانی بۆ عێراق لە شەڕی دژی داعش.
ئاماژەی بەوەشدا: لە كاتێكدا پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بەرز دەنرخێنێت لە شەڕی دژ بە تیرۆر، هەروەها پیرۆزبایی لە هەوڵە مەزنەكانی هەموو هێزە نیشتمانییەكان كرد بە ڕێبەرایەتی حكومەت بە درێژایی ماوەی ڕابردوو بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە دارشتنەوەی پەیوەندییەكانیان بە شێوەیەك كە مافەكانی عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری بپارێزێت.
هەروەك جەختیكردەوە، لە گرنگی داڕشتنی خشتەیەكی كاتی دیاریكراو و ڕوون بۆ ماوەی بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دەستكردن بە كەمكردنەوەی ژمارەی ڕاوێژكاران لەسەر خاكی عێراق.
تەئكیدیشیكردەوە: لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییە هەمەلایەنەكان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كولتووری، ئەمنی و سەربازی بە شێوەیەك كە لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراقدا بگونجێت و بەشداری بكات لە باشتركردنی سەقامگیری ناوخۆیی و پاراستنی ئاسایشی وڵات.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی، پابەندبوونی حكومەتی كرد بەو بابەتانەی كە لە بەرنامەكەیدا هاتووە، كە بریتیە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پێناسەكردنەوەی بوونی و پێویستی، و تەئكدی لە متمانەیەكی ڕەهای خۆی بە پێكهاتە ئەمنییەكان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق كردەوە.
هاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە هەموو هێزە چالاكەكان دەكات، وەبەرهێنان لەم دەستكەوتەدا بكەن و دەرفەتێك بە دانوستانی عێراقی بدەن و كاریگەری لە كەش و هەوای گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان نەكرێت.
لەلایەكی ترەوە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی حكومەت و پاڵپشتی خۆی بۆ بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە رادەگەیەنێت، كە تیایدا دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ڕێكخستنی پەیوەندییەكە بەشێوەی دوولایەنە ڕاگەیاندووە لەگەڵ لایەنەكانی هاوپەیمانان، و كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازی و دانانی خشتەی كاتی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕاوێژكاران.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هاوپەیمانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو رێوشوێنانەی حكومەت دووپاتدەكاتەوە كە لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، لەوانەش گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دووبارە رێكخستنەوەی بوون و پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكانیدا.
هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم محەمەد حەلبوسی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێكس" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە پاڵپشتی هەنگاوەكانی حكومەت و ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ درێژەدان بە دیالۆگەك دەكەین، كە هەنگاوە ڕاستەقینەكانی لە مانگی ئابی 2023 دەستپێكرد، لەگەڵ دۆستانی عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و بەردەوامبوون لە لێكتێگەیشتن و هاوكاریی یەكتر لە هەموو بوارەكاندا بە پێی ڕێككەوتنەكە و بەرژەوەندی هاوبەش.
وتیشی: پشتیوانی خۆمان بۆ حكومەتی برامان سودانی و هەوڵەكانی لەگەڵ هاوبەش و دۆستانی عێراق دووپاتدەكەینەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەكی دوولایەنەی هاوكاری لە بوارەكانی ڕێككەوتن كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر وڵاتەكانمان و پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ڕێگریكردن لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی وڵات و لابردنی هەڕەشە تیرۆریستییەكان، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێكی سەرەكی و بەرز نرخێنراوی هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوە و وەستانەوە بەرامبەری لەگەڵ عێراق و گەلەكەی لە شەڕی داعشی تیرۆریستیدا.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی عەزم، پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت بۆ دەستپێكردنی دانوستان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و داوای لە هێزە نیشتمانییەكان و چالاكانی سیاسی كرد پشتگیری لە گفتوگۆكە بكەن.
هاوپەیمانی عەزم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو هەوڵانەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و حكومەتەكەی لە ڕووی دەستوورییەوە بەرپرسیارە لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت و بەگوێرەی دەستوور بەرپرسیارە لە كاركردن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە و پشتیوانی لە هەنگاوەكانی دەكات بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بە ئامانجی دووبارە ڕاكێشان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵی بەپێی بنەمای سەروەری بەگوێرەی بەرنامەی وەزاری حكومەت.
بەپێی بەیاننامەكە، هاوپەیمانی عەزم داوای لە هەموو هێزە نیشتمانییەكان و چالاكانی سیاسی و میدیاییەكان كردووە، لەم ساتەوەختە مێژووییەدا هاوكار بن و دەست یەكبگرن و كاربكەن بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم دیالۆگە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە بە شێوەیەكی بنیاتنەر و بەرهەمدار بەرەوپێش دەچێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و گەلانی ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری.
هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق شێخ هومام حەمودی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تەئكیدیكردەوە: كە رێككەوتنی فەرمی نێوان حكومەتەكانی عێراق و ئەمریكا و ئەو هەوڵانەی لەخۆی دەگرێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی ئەمریكا بەپێی خشتەی كاتی كە گەرەنتی دەرچوونیان وردە وردە دەكات نوێنەرایەتی داواكارییەكی نیشتمانی دەكات بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیری ناوچەكە كە ڕووبەڕووی حاڵەتی گرژی بووەتەوە، و بوونی ئەو هێزانە بووەتە بەشێك لە سەرچاوەی نیگەرانی وڵاتەكانیان و ئیستفزازی بۆ گەلەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەك داوا لە حكومەت دەكەین بەردەوام بێت لەم ئاراستەیەدا، بانگەوازەكەمان نوێ دەكەینەوە بۆ پێویستی دانانی ساڵی 2024 بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی، هەروەها دانوستانكار دەبێت جدی و بەهێز بێت و ئاگاداری دیاریكردنی مەترسییەكان و ئاستی هاوكاری و كۆنترۆڵەكانی بێت كە سەروەری نیشتمانی دەپارێزێت.
وتیشی: ئێمە تەئكید لە چاودێری جەماوەری دەكەینەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم مەلەفە و ئاستی دەستكەوتەكان، بەو پێیەی پابەندبوونی ئەمریكا دەرئەنجامی هەوڵ و هەماهەنگی حكومەت و پەرلەمان و هێزە نیشتمانی و جەماوەرییە بوێرەكانە كە پێشتر سەركەوتوو بوون لە هەوڵی سیاسی خۆیان لە كۆتاییهێنان بە داگیركاری لە ساڵی 2011، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئیرادەی خۆیان بۆ دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بسەپێنن و پشتڕاستكردنەوەی توانا نیشتمانییەكانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.
لەلایەكی ترەوە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەك بەردەوامبوونی هەوڵەكانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ بەهێزكردن و دڵنیابوون لە سەروەری عێراق لەسەر زەوی و ئاسمان و گەیشتن بە باشترین ئەنجام، دانوستانەكان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی سەرەتایی بۆ دڵنیابوون لە خشتەی چۆڵكردنی هێزە بیانییەكان لە هەموو خاكی عێراق.
ئاشكراشیكرد: هاوپەیمانی حەسمی یشتمانی پاڵپشتی و ستایش و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی سودانی دەردەبڕێت، بۆ چەسپاندنی سەروەری عێراق و ڕێكخستنی پەیوەندییەكی بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەگشتی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە تایبەتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و پەیوەندییە دوولایەنە هاوسەنگەكان.
هاوكات بزووتنەوەی ئیرادە لە بەیاننامەیەكدا، پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دووبارە دارشتنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هاوپەیمانییەكە بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەك دەربڕی كە ئاسایش و سەروەری عێراق بپارێزێت.
لە بەیاننامەكەیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تەئكیدیكردەوە، لە بەهێزكردنی دەستی حكومەت و پابەندبوونی بە بەرنامەی وەزیران و جێبەجێكردنی دیالۆگ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و كۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە عێراق.