نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كاكەیی و یارسانان دەكات

سیاسی
  • 25-01-2024, 20:59
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە هاووڵاتیانی كاكەیی و یارسانان كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كاكەیی و یارسانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و لە هەر كوێ بن، دەكات ، و هیوادارە جەژنێكی خۆش و ئاسوودە بەڕێ بكەن.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی هەرێم، رایگەیاند: بەم بۆنەیەوە ئازیزانی كاكەیی و هاووڵاتیانمان لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەكانیان دەبین و كوردستان هەر بە وڵاتی هەمووان و لانكەی پێكەوەژیان و فرەیی و لێبوردەیی دەمێنێتەوە.