بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، داوای لە هێزە نیشتمانییەكان كرد كە پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەت بكەن لە دانوستانەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.
ئەعرەجی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بە هێز و ئیرادە و خۆڕاگرییەوە بەردەوام دەبین لە كاركردن، بۆ پاڵپشتیكردنی كارەكانی لیژنەی سەربازی عێراق، كە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانوستان دەكات بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی هەمەلایەنەی عێراق و ئەمریكا و ڕێكخستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەكەماندا، بەتایبەتی لەگەڵ پەرەپێدانی گەورەی توانای جۆرە جیاوازەكانی هێزە چەكدارەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە هەموو هێزە نیشتمانییەكان پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت بكەن بۆ سەرخستنی ئەو دانوستانانە، هەروەها دەستكەوتەكانی عێراق بپارێزن كە بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابن.