بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد، پێشوازی لە دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەی هاوبەش و گواستنەوە بۆ هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ عێراق كرد.
رۆمانۆسكی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێكس" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریكا و عێراق دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم لیژنەیە پشت دەبەستێت بە گفتوگۆ دوو قۆڵییەكانی پێشوو و سەركەوتنەكانی هەڵمەتی عێراق بۆ شكستپێهێنانی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق، و گواستنەوە بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی دوولایەنەی بەردەوام كە گرنگە بۆ جەختكردنەوە لە پابەندبوونی بەردەواممان بە پشتیوانیكردنی ئاسایشی ناوچەكە و سەروەری عێراق.