چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی حكومەت لە دانوستانەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنێت

سیاسی
  • 25-01-2024, 20:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی حكومەتی لە دانوستانەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند.
    چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێشوازی لەو بەیاننامە هاوبەشە دەكات بەمەبەستی دەستپێكردنی ئەو گفتوگۆیەی كە دەبێتە هۆی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكەی و هاوكارییەكانی بۆ عێراق لە شەڕی دژی داعش.
    ئاماژەی بەوەشدا: لە كاتێكدا پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بەرز دەنرخێنێت لە شەڕی دژ بە تیرۆر، هەروەها پیرۆزبایی لە هەوڵە مەزنەكانی هەموو هێزە نیشتمانییەكان كرد بە ڕێبەرایەتی حكومەت بە درێژایی ماوەی ڕابردوو بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە دارشتنەوەی پەیوەندییەكانیان بە شێوەیەك كە مافەكانی عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری بپارێزێت.
    هەروەك جەختیكردەوە، لە گرنگی داڕشتنی خشتەیەكی كاتی دیاریكراو و ڕوون بۆ ماوەی بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دەستكردن بە كەمكردنەوەی ژمارەی ڕاوێژكاران لەسەر خاكی عێراق.
    تەئكیدیشیكردەوە: لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییە هەمەلایەنەكان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كولتووری، ئەمنی و سەربازی بە شێوەیەك كە لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراقدا بگونجێت و بەشداری بكات لە باشتركردنی سەقامگیری ناوخۆیی و پاراستنی  ئاسایشی وڵات.
    هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی، پابەندبوونی حكومەتی كرد بەو بابەتانەی كە لە بەرنامەكەیدا هاتووە، كە بریتیە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پێناسەكردنەوەی بوونی و پێویستی، و تەئكدی لە متمانەیەكی ڕەهای خۆی بە پێكهاتە ئەمنییەكان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق كردەوە.
    هاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە هەموو هێزە چالاكەكان دەكات، وەبەرهێنان لەم دەستكەوتەدا بكەن و دەرفەتێك بە دانوستانی عێراقی بدەن و كاریگەری لە كەش و هەوای گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان نەكرێت.