راوێژكاری سەرۆك وەزیران جەخت لە خێراكردنی پڕچەككردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەكاتەوە

ئەمنی
  • 25-01-2024, 16:42
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئاسایش خالد یەعقوبی، جەختی لە گرنگی خێراكردنی پڕچەككردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو كردەوە، و وتیشی: عێراق بە هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی لەو بوارەدا زۆر دواكەوتووە.
    یەعقوبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: حكومەت لە رێگەی دیپلۆماسییەوە مامەڵەی لەگەڵ هێرشەكەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر كرد، ئەوەی ڕوویدا ڕەتیكردەوە و بە دەستدرێژی زانی، و وتیشی: هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە خاكی عێراق و سەروەرییەكەی و بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت كە مامەڵەی تاكلایەنە لەلایەن ئێرانییەوە لەگەڵیدا هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ڕوویدا ئاسایش تێكدەدات و حكومەتی عێراق لاواز دەكات، كە هەوڵدەدات چێژ لە قووڵترین پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران وەربگرێت، و وتیشی: عێراق زۆر دواكەوت سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو، ئەوەش بە هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی پەیوەست بەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامدراون و چارەسەرنەكردنی پرسی پڕچەككردنی سوپای عێراق.
    راشیگەیاند: عێراق بڕیاربوو گرێبەست لەگەڵ سیستەمی روسیدا بكات، بەڵام ڕۆیشت بۆ سیستەمی ڕۆژئاوا، هاوكات جەختیكردەوە، لە سەر خێراكردنی پڕچەككردنی سوپای عێراق بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئەوەی رێگرییەكی راستەقینە هەبێت.