بەغدا - INA
ئه مڕۆ پێنج شەممە عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار داوای لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئیسپانیا دەكات لە عێراق كار بكەن ، هاوكات جەختی لە گرنگی كاری هاوبەش كرد بۆ چەسپاندن و بەهێزكردنی پەیوەندنی نێوان عێراق و ئیسپانیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە،سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە خۆسێ مانوێل وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا و شاندی یاوەری كرد ، بە ئامادەبوونی فواد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی كاری هاوبەش كردەوە بۆ چەسپاندن و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئیسپانیا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بكات و ستایشی ڕۆڵی ئیسپانیا لە پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك داوای لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئیسپانیا كرد كە لە عێراق كار بكەن و سوود لە شارەزایی هاوبەش و ئەزموونەكانی ئیسپانیا لە بواری گەشتیاری و كەلوپەلی ئاسەوار وەربگرن، جەختیشی لە پێویستی هەماهەنگی نێودەوڵەتی كرد بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی گەلی فەلەستین لە غەززە، كە بووەتە كارەساتێكی مرۆیی .
جەختیشیكردەوە، پێویستی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە و ڕێگریكردن لە پەرەسەندن و فراوانبوونی قەیرانەكان ، ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكانی غەززە و كاردانەوەكانیان دەستیانكردووە بە كاریگەری لەسەر ناوچەكە بە گشتی و هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن .
لای خۆیەوە، خۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی عێراق دەربڕی، ئاماژەی بە پابەندبوونی ئیسپانیا كرد بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەها كاركردن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.
هەروەها ستایشی ئەو پێشهاتە ئەرێنییەكانی كرد كە عێراق بەخۆیەوە دەیبینیت لەڕووی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەوتن لە بواری خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە ویستی كۆمپانیا ئیسپانییەكانی بۆ كاركردن لە عێراق دەربڕی.
مانوێل سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان، لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغدا .