بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەسەن یاسری ، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دەستووری، دووپاتیكردەوە كە ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی دەستوور هێشتا لە قۆناغی یەكەمدایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دەستووری، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، یاسری پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد، كە بریتی بوون لە مانۆج ماتیو، سەرۆكی بەشی سیاسی لە میسیۆن و یاریدەدەرەكەی و شاندی یاوەری ئەوان .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "پرۆژەی حكومەت بۆ هەمواركردنەوەی دەستور كە بە یاسری سپێردراوە، گفتوگۆی لەسەر كراوە، یاسرییش لە بەرامبەردا شاندەكەی لەو نەخشەڕێگایەی كە لە ڕەشنووسی هەمواركردنەكەدا پەسەندكراوە ئاگاداركردووەتەوە .
یاسری بۆ شاندەكە ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكە هێشتا لە قۆناغی یەكەمدایە، كە سنووردارە بە ڕووپێوی ڕای لایەنە سیاسییەكان لەسەر هێڵە فراوانەكانی، بەبێ ئەوەی قووڵبێتەوە لە وردەكارییەكان .
لای خۆیەوە شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانییەكی تەواوی بۆ پڕۆژەكە و بۆ هەموو ئەو شتانەی كە بەشدارن لە بنیاتنانی عێراق و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی دەستووری و بۆ كردەوەكانی حكومەت لەم بارەیەوە دەربڕی، بەڵێنیدا هەموو ئامرازە مومكینەكانی پشتیوانی پێشكەش بكات .