وەزیری دەرەوە: پێشبینی دەكەین بەم نزیكانە وەزیری بەرگری ئیسپانیا سەردانی بەغدا بكات

سیاسی
  • 25-01-2024, 15:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فواد حوسێن ، وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەم نزیكانە وەزیری بەرگریی ئیسپانیا سەردانی بەغدا دەكات، هاوكات خۆزێ مانوێل وەزیری دەرەوە و یەكێتی ئەوروپا و هاوكاریی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە وڵاتەكەی باوەڕی بە یەكگرتوویی و سەروەری عێراق هەیە.
    فواد حوسێن وەزیری دەرەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە: وەزیری دەرەوە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ خۆزێ مانوێل خستەڕوو و ڕایگەیاندلە كۆبوونەوەكەدا، ژمارەیەك پرسی گرنگمان تاوتوێ كرد لەوانە، كاراكردنی لیژنەی ھاوبەشی ئابووری نێوان عێراق و ئیسپانیا .
    فواد حوسێن ئەوەیش وت كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئیسپانیا، بەردەوام بەرەو پێش دەچن و ،بەم نزیكانە وەزیری بەرگریی ئیسپانیا سەردانی عێراق دەكات.
    فوئاد حوسێن باسی لەوەشكرد كە لەگەڵ وەزیری كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و ھاریكاری ئیسپانیا، دۆخی ئەمنی ناوچە و پێشھاتەكانی شەڕی غەززەیان تاوتوێ كردووە و جەختی كردەوە كە پێویستە كار بكرێت بۆ وەستاندنی شەڕەكە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ غەززە.
    وەزیری دەرەوە ڕاشیگەیاند كە ڕۆڵی ئیسپانیای لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نێردەی ناتۆ بۆ پاڵپستیكردنی عێراق لە شەڕی دژبە داعش بەرز دەنرخێنن.
    لای خۆیەوە وەزیری كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و ھاریكاری ئیسپانیا، خۆزێ مانوێل لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند كە ئەوان باوەڕیان بە یەكپارچەی خاكی عێراق ھەیە و دەیانەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەنییەكانیان لەگەڵ عێراق بدەن.
    ناوبراو وتیشی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق سەقامگیری ناوچەكەیان تاوتوێ كردووە، ھەروەھا لەگەڵ عێراق ھەوڵدەدەین چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە بدۆزینەوە.