بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتیی سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوانی كرد، هاوكات لە كاتی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ (پێشبڕكێی بەرنامە نیشتمانییەكانی لاوان) دەستپێبكات و بڕیاری پێكهێنانی ( تیمی نیشتمانی لاوان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا) بكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوانی كرد، كە لەو ماوەیەدا بابەتەكانی بەرنامەی كار تاوتوێ كران و ئەو بڕیاری پێویست سەبارەت بەوانە درا .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی دامەزراوەكانی لاوان لە سەرجەم پارێزگاكان كرا، بڕیاردرا سەرجەم وەزارەت و دەزگاكان پابەند بكرێن بە چۆڵكردنی ئەو بارەگایانەی (سەر بە یان تەرخانكراون) بۆ وەزارەتی لاوان و وەرزش لە سەرجەم پارێزگاكان.
بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە ئەوەیش هاتووە كە: هەروەها بڕیاردرا فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ (پێشبڕكێی بەرنامەی نیشتمانی لاوان) بخرێتە بازاڕەوە، كە ئامانجی هەڵبژاردنی 100 پرۆگرام و دەستپێشخەری لاوانە كە لەلایەن ڕێكخراوە ناحكومییەكان و تیمە خۆبەخشەكانەوە پێشكەش دەكرێن، بە مەبەستی دابینكردنی دارایی بۆیان بە یارمەتییەكان كە لە نێوانیاندا دەگۆڕێت لە نێوان 5-50 ملیۆن دینار، بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (23465 بۆ ساڵی 2023).
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكردنی پێكهێنانی (تیمی نیشتمانی لاوان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا) بەخۆیەوە بینی، بە هەڵبژاردنی هەزار لاوی چالاك لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر بنەمای خۆبەخشانە، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ڕۆڵی لاوانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەكان و پەرەپێدانی بەرنامە و چارەسەر بۆ ئاستەنگەكانی كەشوهەوا ئەم تیمە بەستراوەتەوە بە ئەنجومەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاردرا وەزارەتی ژینگە توێژینەوەیەك ئامادەبكات بۆ سەپاندنی ڕێكخستنی ھاوشێوەكردنی كۆنفرانسی لایەنەكان (COP 29)، بۆ ساڵی 2024، بۆ گەنجانی بەغدا، لەژێر چاودێریی ئەنجوومەنی باڵای لاوان، بە ئامانجی چالاككردنی بەشداریی گەنجانی عێراق لە كار و پەروەردەی پەیوەست بە كەشوهەوا.