بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی كرد و پاڵپشتییەكەی بۆ وەزارەتەكە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ناوخۆ و دەسەڵاتی دادوەری دەستێكن لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان و سەپاندنی ئاسایش.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوكی كرد، و لەگەڵ سەرۆكەكەی قاسم محەمەد سلێمان كۆبووەوە.
شەمەری ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و پاڵپشتیكردنی لە وەزارەتی ناوخۆی كرد، بە دەستێك لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان و سەپاندنی ئاسایش وەسفی كرد.
لای خۆیەوە سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی هێزە ئەمنییەكان گرنگ و بەرچاوە لە پاڵپشتیكردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها ئەو پێشكەوتنەی كەركوك شاهیدییە لە سایەی قوربانیدان و كاری هاوبەشدا هاتووە.