بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمانەی بەغدا دەستپێكردنی كۆبوونەوەی سەرەكی 61ەمین ئەنجومەنی جێبەجێكاری ڕێكخراوی شارە عەرەبییەكانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەمانەی بەغدا، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "كۆبوونەوەی سەرەكی 61ەمین ئەنجومەنی جێبەجێكاری ڕێكخراوی شارە عەرەبییەكان دەستیپێكردووە، كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی سەرۆكی وەزیران و بە بەشداری 20 شاری عەرەبی لەژێر دروشمی (شارە نەرم و نیانەكان..ئایندەیەكی بەردەوام)، و بە سەرۆكایەتی عەممار موسا كازم، سەرۆكی ئەمانەی بەغدابەڕێوەچوو.