كەركوك - INA - مەهدی رەبحاوی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری ڕایگەیاند، بەم نزیكانە دۆسێی ئەمنییەكەی كەركوك ڕادەست دەكرێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەی دانانی كامێرای چاودێری لە پارێزگای كەركوك.
عەبدولئەمیر شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: بەم زووانە دۆسێی ئەمنی لە كەركوك ڕادەستی فەرماندەیی پۆلیس دەكرێت لە ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی ، ئاماژە بە بەهێزكردنی بازگە سەرەكییەكان بە ئامێرەكانی دیاریكردنی تەقەمەندا .
هەروەها شەمەری وتیشی، سەردانەكەی ئەمڕۆمان بۆ پارێزگای كەركوك بەمەبەستی پێداچوونەوەیە بە واقیعی كارەكانی دەزگا ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەو ئامادەكاریانەی كە لە لایەن فەرماندەی پۆلیسەوە دەكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی دۆسێی ئەمنی لە ناوەندی كەركوك و قەزا و ناحییەكان.
وەزیری ناوخۆ لە درێژەی قسەكانیدا وتی، پاڵپشتییەكی باش هەیە لەلایەن پارێزگارەوە بۆفەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ، ئاماژەی بەوەشكرد گفتوگۆكان سەبارەت بە تەواوكردنی پڕۆژەی دانانی كامێرای چاودێری لە پارێزگا و كامێرای زیرەك لە ناوچە سەرەكییەكان كرا.
ئاشكراشی كرد، "وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەهێزكردنی ئەو بازگانەی هاتنە نێو پارێزگاوە بە و دابینكردنی ئامێری دیاریكردنی تەقەمەنی (سۆنار)یان بە شێوەیەك كە كارەكانی فەرماندەیی پۆلیس و ڕەوشی ئەمنی لە پارێزگاكە بەهێزتر بكاتەوە، و سەنتەری چاكسازی بۆ بەكارهێنەران مادەی هۆشبەر ئەمڕۆ دەكرێنەوە، كە لەلایەن پارێزگارەوە دامەزراوە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی حكومەتدایە لە نەهێشتنی ئەم بەڵا مەترسیدارە.