بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕاوی كاتی كارەكانی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا، تەواوكردنی 680 مامەڵەی نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی لە لیبیا ڕاگەیاند.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوە 680 مامەڵەی بۆ نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی لە لیبیا، لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا - تەرابلوس و ناوچەكانی ڕۆژهەڵات - بنغازی تەواوكردووە.
سەحاف ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرۆكوەزیرانی حكومەتی یەكێتی نیشتمانی لە لیبیا، عەبدولحەمید دەبەیبە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا، ڕاوێژكار عەقیلە ساڵح، ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ سەردانی بەغدا و گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و لە نێوان هەردوو وڵاتی برا.
جێگای باسە، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق، لە 22ی 1ی 2023، باڵیۆزخانەی عێراقی لە تەرابلوس كردەوە و كۆبوونەوە ئاست بەرزەكانی دەستپێكردەوە و پەرەی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و تەرابلوس دا دوای ئەوەی پشوویەك كە نزیكەی دە ساڵ بەردەوام بوو بەهۆی ئەو ڕووداوانەی كە لیبیا لە ساڵانی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی.