بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای كەركوك.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای كەركوك و لەگەڵ پارێزگارەكەی كۆبووەوە .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم سەردانە بۆ پێداچونەوەیە بە دۆخی ئەمنی و كاری جومگە و پێكهاتەكانی وەزارەت لە لایەنی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، وەزیری ناوخۆ زنجیرەیەك دیدار و چاوپێكەوتن لە پەراوێزی ئەم سەردانە ئەنجام دەدات.