كشتوكاڵی سەڵاحەدین میكانیزمی دابەشكردنی ئاوڕێژكەری مۆدێرن و هەڵبژاردنی ئەوانەی شایستەن روندەكاتەوە

ناوخۆ
  • 24-01-2024, 22:03
  • +A -A

    سەڵاحەدین - INA - فلیح عوبێدی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی سەڵاحەدین میكانیزمی وردبینیكردنی مامەڵەكان بۆ ئەوەی بخرێنە ناو پرۆسەی دابەشكردنی ئاوڕێژكەری مۆدێرنەوە و چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئەوانەی شایستەن رونكردەوە.
    بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سەڵاحەدین عەباس تەها، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئێمە لەڕێگەی هۆبەی كشتوكاڵەوە داواكاری جووتیارانمان پێگەیشت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئاوڕێژكەر، پێشكەشكردنەكەش زۆر بوو، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە تەكنیكەكانی ئاودێری لە وەزارەتەوە هەیە كە وردبینی لە مامەڵەكان كردووە و مەرج و ڕێنماییەكانیان جێبەجێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیروپشك بۆ هەڵبژاردنی ناوی براوەكان بە ئامادەبوونی لیژنەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و دوو لیژنە لە كۆمەڵەی جوتیاران و كەلوپەلی كشتوكاڵی ئەنجام دەدرێت.
    تەها لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەبارەت بە پلانی كشتوكاڵی سەڵاحەدین، ساڵی ڕابردوو شایەتی زیادبوونی ڕووبەرەكان بووە، بەتایبەتی بۆ بەرهەمی گەنم كە گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 400 هەزار دۆنم، هیوادارین بەرهەمهێنان بۆ ساڵی نوێ زیاتر بێت لە چاو ساڵی ڕابردوو.