بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، نامەیەكی حكومەتی ئەمریكای پێگەیشت.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازی لە ئیلینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد كرد و پەیامێكی گرنگی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بۆ حكومەتی عێراق پێگەیشت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت و بەم نزیكانە هەنگاوەكانی داهاتووی لەبارەوە دەگیرێتەبەر.