بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد لەبەردەم سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد كەرخ سوێندی یاساییان خوارد.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ژمارەیەك لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد سوێندی یاساییان خوارد لەبەردەم سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد كەرخ دادوەر خالد تەها، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (29)ی یاسای پارێزگاكان كە لە هەرێمێكدا رێكنەخراون ژمارە (21)ی ساڵی 2008، كە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی كارەكانیان و بەشداریكردن لە گەشەپێدانی بەغدادی پایتەختدا.