هەڵبژاردەی نیشتمانی لە جامی ئاسیادا بە سێ گۆڵ لە ڤێتنامی بردەوە

وەرزش
  • 24-01-2024, 17:22
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یاری كۆتایی جامی گەلانی ئاسیا لە قەتەر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هاوتا ڤێتنامییەكەی بردەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: هەڵبژاردەی نیشتمانیمان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هاوتا ڤێتنامیەكەی بباتەوە لە یارییەكەدا كە لە یاریگای جاسم بن حەمەد لە یانەی ئەلسەد لە قەتەر بۆ كۆمەڵەی چوارەم لە یاری كۆتایی جامی گەلانی ئاسیا لە تۆپی پێدا ئەنجامدرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵبژاردەی ڤێتنام گێمی یەكەمی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا بە گۆڵێك كە بوی هۆانگ لە خولەكی 42 تۆماریكرد، و دواتر لە هەڵبژاردەی نیشتمانی رێبین سولاقە توانی لە خولەكی 48ی گێمی دووەمدا، یەكسانی بكاتەوە، هاوكات ئەیمەن حسێنی هێرشبەر لە خولەكی 73دا گۆڵی دووەمی بۆ عێراق تۆماركرد، 
    پاشان هەڵبژاردەی ڤێتنام لە خولەكی 91ی یارییەكەدا لە ڕێگەی نگوین كوانگ های گۆڵی دووەمی یەكسانكردەوە، بەڵام دواتر ئەیمەن حسێن گۆڵی بردنەوەی بۆ شێرەكانی رافیدەین تۆماركرد لە خولەكی 12ی كاتی زیادكراوی گێمی دووەم.
    بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان گەیشتە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا وەك پێشەنگی كۆمەڵەی چوارەم دوای بەدەستهێنانی نمرەی تەواو بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ.