بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەین كە بە نمرەی تەواو سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا بەدەستهێنا.
سەرۆك وەزیران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەین كە بە نمرەی تەواو سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا بەدەستهێنا.
وتیشی: هیوای باشترینیان بۆ دەخوازین لە یارییەكانی داهاتوودا، بۆ بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە كۆڕبەندی سەركەوتن و پێشبڕكێكاندا.