ئەنجومەنی خزمەتگوزاری: هەموو كارەكانی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامەی باڵاو یەكەمەكان تەواو بووە

ناوخۆ
  • 24-01-2024, 15:22
  • +A -A

    بەغدا - INA - سەجاد موسەوی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەحمود تەمیمی سەرۆكی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی، ڕایگەیاند، هەموو كارەكانی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامەی باڵاو  یەكەمەكان تەواو بووە .
    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گەیشتووەتە كۆتایی بەهێنانی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان هەموو كارەكانیان تەواو كردووە هەروەها  ورد بینین و دابەشكردنیان كراوە .
    تەمیمی ئەوەیش وت :لەم ماوەیەدا ئامادە دەبین بۆ بڵاوكردنەوەی فۆڕمێك بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو كەسانەی كە یاسای 59/67 دەیگرێتەوە .
    لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دوای تەواوكردنی لەگەڵ ئەو دامەزراوە و وەزارەتانەی كە كۆلێژ و زانكۆیان هەیە و تەواوكردنی دیوانی وردبینی، ئەمە دوا ئەڵقەیە، كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەبێت .