بەغدا - INA – سەجاد موسەوی
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی رەزوقی،جێگری بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەردەوامبوونی كارەكانی بۆ پێداچوونەوە و وردبینی لە دامەزراندنی 30 هەزار دەرچووی خاوەن بڕوانامە باڵا و یەكەمەكان ڕاگەیاند.
عەلی رەزوقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەیەك بە ڕێنمایی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی و سەرۆكی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجوومەنی نوێنەران میوانداری كرا، جگە لە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی هەندێك لە بەربەستەكانی بەردەم دانانی خاوەن بڕوانامەی یەكەمەكان خاوەن بڕوانامەی باڵا تاوتوێ كرا.
ڕوونیشیكردەوە، سەرۆك وەزیران پێداگری لەسەر واژۆكردنی یاساكە كرد ، ئاماژەی بەوەشكرد لەیاسای ئاسایشی خۆراكدا دانانی 70 هەزار پلەی وەزیفی بەبێ هیچ داپۆشینی دارایی لەو كاتەدا دیاریكراوە، ساڵی ڕابردووش 40 هەزار پلەی كار لە چوارچێوەی بودجەی فیدراڵیدا دامەزران .
ئاماژەی بەوەشكرد، كارەكان بەشێوەیەكی هاوتەریب بەردەوامن بۆ تەواوكردنی وردبینییەكە لەگەڵ باقی وەزارەتەكان، بەو پێیەی خشتەی دارایی دەخرێتەڕوو كە بەسەر تەواوی وەزارەتەكاندا دابەشدەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی تەنها پێویستی بە دوو ڕۆژە بۆ ئامادەكردنی تێچووی دارایی بۆ ئەوان، دوای ئەوە فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەكرێتەوە و باجی كاتەكەی بە سەقفێك دادەپۆشرێت چوارچێوەیەكی كاتیی دیاریكراو، جگە لە كێبڕكێی داواكاران لە ژێر ڕۆشنایی خشتەی ئامادەكراو، و پاشان دەرگای تانەدان بۆ دامەزراندن دەكرێتەوە.