بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، و موهەند حیجازی، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە شانشینی هاشمی ئوردن، باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، دادوەر فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە شانشینی هاشمی ئوردن، موهەندەد حیجازی و شاندی یاوەری كرد لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، حەیدەر حەنون ئامادە بوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "دادوەر زیدان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئوردن هاوكاریی نێوان هەردوو وڵاتی لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕانەوەی پارە تاوتوێ كردووە .