بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بارەگا ئەمنییەكان لە بابل و ئەنبار كرد.
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA گەیشتووە تێیدا هاتووە: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەهێرشی ئەمریكا بۆ سەر بارەگا ئەمنییەكانی بابل و ئەنبار دەكات، هەروەها سەركۆنەی توندی خۆی لە بەردەوامی پێشێلكارییە ئاشكراكانی سەروەری عێراق، و ڕێزنەگرتن لە میساق و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتی و دووقۆڵییەكان لەلایەن ئەمریكا كرد .
هەروەها حكومەت داوای كرد كە كاری خێراتر بكات بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی تەواوەتی هێزە بیانییەكان لە وڵات، كە بوونیان هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەكەی دەكات .
ئاماژەی بەوەشكرد، سەروەری عێراق و خوێنی گەلەكەی هێڵێ سوورە كە ناتوانرێت ڕێگە بدرێت پێشێل بكرێت.