سەرۆك وەزیران ڕاسپاردەكان بۆ دروستكردنی رەسیفی وەرگرتنی هێنانی غاز پەسەند دەكات

سیاسی
  • 24-01-2024, 14:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاسپاردەكانی دامەزراندنی رەسیفی هەڵگرتنی غازی پەسەند كرد كە یەكەم جۆرە رەسیفە یان سەكۆیە بۆ وەرگرتنی و هەڵگرتنی غازە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  INAگەیشتووە: “محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕاسپاردەكانی لیژنەی كارامە بۆ دانانی ,رەسیف یان سەكۆی جێگیر بۆ هەڵگرتنی غازی هاوردە لە بەندەری فاو پەسەند كرد ، كە یەكەم جۆری رەسیفە هەڵگرتنی غازە كە دەچێتە بوار جێ بەجێكردن لە كەرتی نەوتی نیشتمانیدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرا، ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی سەرۆكایەتی كردنی كۆبونەوەی تایبەت بە جێ بەجێی كردن و بەكارخستنی رەسیفە هەڵگرتنی غازە، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا.ئەوەیش بەمەبەستی زامنكردنی هاوەردەكردنی غاز لە چەندین لاوە و بۆ پڕكردنەوەی كەم و كوڕی لە بابەتی غاز بۆ بەكارهێنانی وێستەگاكانی كارەبا.


    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە دەستپێكردنی ئەم پڕۆژە گرنگە بەبێ ئەو پێشكەوتنە گەورەیە نەدەكرا كە لە تەواوكردنی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاودا بەدەست هاتووە، و چوونە ناو خزمەتگوزارییە نزیكەكانی جێگەی جێگیربوونەكانی، و دەكەوێتە چوارچێوەی حكومەتەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دابینكردنی غاز، كۆتاییهێنان بە بەربەستی غازی هاوردەكراو، و گواستنەوەی تەواو بۆ پشتبەستن بە غاز كە لە كێڵگە نیشتمانییەكانەوە بەرهەمدەهێنرێت.


    لە راگەیندراوەكەیشدا ئەوە هاتووە،  ئەو ڕاسپاردە پەسەندكراوانەی كە لەلایەن ئەو لیژنەیەی كە لەم بارەیەوە پێكهاتووە پێشكەشكراون بریتی بوون لە بانگهێشتكردنی كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی بەناوبانگ بۆ سەرپەرشتیكردنی لایەنە تەكنیكی و بازرگانییەكان، و ئاراستەكردنی بانگهێشتنامەكان بۆ دامەزراندنی رەسیفێكی( سەكۆیەكی) جێگیر بۆ هاوردەكردنی غازی شل لە بەندەری گەورەی فاو، لەگەڵ هەموو ژێرخانی ئەم پڕۆژەیە، و بەستنەوەی بە تۆڕی بۆرییەوە نیشتیمانیەوە.