فیدراسیۆنی تۆپی پێ داواكاری هاندەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی جێ بەجێ دەكات

وەرزش
  • 24-01-2024, 11:48
  • +A -A

    دوحە   INA  -  - حوسێن عەممار
    عەلی جەبار، جێگری یەكەمی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی عێراق، ڕایگەیاند، قەیرانی بلیت بۆ یاریی نێوان هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری جامی ئاسیا چارەسەركرا، جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ئێستادا ناتوانرێت یاریگای یارییەكان بگۆڕدرێت.
    عەلی جەبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INAی ڕاگەیاند: یاریگای یاری هەڵبژاردەی نیشمانی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای جاسم بن حەمەدی یانەی سەدە كە تەنها توانی ئامادەبوونی 17 هەندەر لە خۆ دەگرێت، ئەمەیش گێشەیە بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی كە زۆر لەو رێژەیە زیاتر ئامادە بوونە، بۆیە دەستپێشخەریمان كرد بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ لیژنەی ڕێكخەر و یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سەبارەت بە یارییەكە ئەم بابەتە لە ڕێگەی ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنەوە، و ئێستا لیژنەی ڕێكخەر و AFC  كاردەكەن بۆ دابینكردنی ژمارەیەكی پێویست لە بلیت بۆ كڕین و دابەشكردنی لەنێو هاندەران. 
    عەلی جەبار ئاماژەی بەوەشكرد، یارییەكە لە یاریگای بەرنامە بۆ داڕێژراو بەڕێوەدەچێت و ناتوانرێت بگۆڕدرێت، چونكە پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەكە دیاریكرابوو، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەحاڵ دەبێت بە ئامادەبوونی یارییەكی دیكە لەسەر ئەم یاریگایە ڕێكبكەون لە ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی عێراقی ئامادەی یارییەكانی هەڵبژادەی نیشتمانی دەبن.
    هاندەرانی عێراقی لە دەوحە داوایان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێ كرد، چارەسەرێكی خێرا بۆ قەیرانی تەواوبوونی بلیتی یارییەكەی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرامبەر ڤێتنام لە قۆناغی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی ئاسیا كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، بدۆزنەوە لە یاریگای جاسم بن حەمەد لە یانەی سەد كە ١٧ هەزار بینەر لەخۆدەگرێت.