بەغدا - INA
كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی ئاسیا لەسەر یاریگای جاسم بن حەمدی یانەی سەد، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێتنام دەبێتەوە.
شێرەكانی ڕافیدەین چاویان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە،دوای ئەوەی لەهەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئەندەنوسیانیان بردەوە و بە فەرمی سەركەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ی ڕكابەرییە كیشوەرییەكان بەدەستهێنا و پلەی یەكەمی كۆمەڵەی چوارەمی مسۆگەركرد.
عێراق بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ، پلەی یەكەمی ڕیزبەندی كۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كردووە، بەڵام ڤێتنام لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەكەدایە و چانسی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لەدەستداوە.
یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بە جل بەرگی سپییەوە و گۆڵپارێزیش بە جل و بەرگی شینەوە یاری دەكەن و هەروەها یاریزانیانی هەڵبژاردەی ڤێتنامیش بەجلی سوور و گۆڵپارێزیان بەجل و بەرگری سەوزەوە یاریەكە ئەنجام دەدەن.
لیژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەركی سەركردایەتیكردنی یارییەكەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەڵبژاردەی ڤێتنام بە ناوبژیوانی مالیزیا محەممەد نەزمی نەسڕەدین سپێردرا.
هەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی چوارەمدا ژاپۆن كە بردنەوەیەك و دۆڕاندنێكی هەیە، ڕووبەڕووی ئەندەنوسیای سێیەمی كۆمەڵەكە دەبێتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات