به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاتی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا ڕایگەیاند کە عه‌قیله ساڵح، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا، خواستی خۆی بۆ سەردانی بەغدا دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا، ئەحمەد سەحاف لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا عه‌قیله ساڵح، لە بینای ئەنجومەنەکەدا كۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و لیبیا هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنیان بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برادا بێت کرا. له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی گشتی و تەحەددیاتی بەردەم ناوچەکە.
سەحاف جەختی كرده‌وه له‌گرنگی کار و هەماهەنگی نێوان پەرلەمانەکانی هەردوو وڵات وپتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی به‌رپرسه‌كان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا.